شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-01-26 16:56 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تورکیا ھێرشەکەی سەر ماڵی حەلبوسی سەرکۆنە کرد

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، پەیامێکی لەبارەی هرشی مووشەکی بۆ سەر ماڵی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاو کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، پەیامێکی سەرکۆنەکردنی ئەو ھێرشەکە کە کرایە سەر ماڵی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بڵاو کردەوە.

لە پەیامەکەی وەزارەتی دەروەی تورکیادا ھاتووە: "بەتوندترین دەربڕین سەرکۆنەی ئەو ھێرشە تیرۆریستییە دەکەین کە کراوەتە سەر ماڵی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی لە پارێزگای ئەنبار".

لە پەیامەکەدا، ئاماژە بەوە کراوە کە "ئاواتەخوازن لە کورتترین ماوەدا ئەنجامدەرانی ھێرشەکە دەستگیر بکرێن و ببرێنە بەردەم دادگا و جەخت لەوە کراوەتەوە کە تورکیا، بەردەوامە بەشێوەیەکی بەھێز پاڵپشتیی عێراق بکات لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا".

شەوی ٢٥ی کانوونی دووەم، ھێرشێکی مووشەکی کرایە سەر ماڵی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە شارۆچکەی گەرمە سەربە پارێزگای ئەنبار و لە ئەنجامدا دوو کەس بریندار بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە