شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-01-26 07:25 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هەسەدە 23 کارمەندی دیل لە زیندانی غوێران لە دەستی داعش رزگار دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- هەسەدە رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لەنێو گرتووخانەی غوێران، 23 کارمەندی دیلیان لە دەستی چەکدارانی داعش رزگارکردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راگەیێندراوەکەدا کە رۆژی چوارشەممە 26-1-2022 بڵاوکراوەتەوە، هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایدەگەیێنن: دوێنێ سێشەممە، 23 کارمەند کە لەلایەن داعشەوە وەکوو دیل دەستگیرکرابوون، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لەنێو گرتووخانەی غوێران رزگار کران.

لە دوای هێرشی چەکدارانی داعشەوە کە 20-1-2022 کردیانە سەر گرتووخانەی غوێرانی حەسەکە، بەگوێرەی ئامارەکانی هەسەدە تاوەکوو ئێستا 175 چەکداری داعش کوژران، 27 شەڕڤانی هەسەدە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی کوردستانی سووریا گیانیان لەدەست داوە؛ 500 چەکداری داعش خۆیان رادەستی شەڕڤانان کردووە و زیاتر لە 300 چەکداریش لەنێو گرتووخانەکەدا ماون.

گرتووخانەی غوێران گەورەترین گرتووخانەی کوردستانی سووریایە و نزیکەی پێنج هەزار چەکداری داعشی تێدایە. تاوەکوو ئەمڕۆ گرتووخانەکە بە تەواوی کۆنترۆڵ نەکراوەتەوە، هێزەکانی سووریای دیموکرات، ئاسایشی نێوخۆی کوردستان و هاوپەیمانان بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆن بۆ کۆنترۆڵ کردنەوەی گرتووخانەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە