شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-01-24 09:29 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق: بوونی 10 هەزار چەکداری داعش له‌ كامپی هۆل مەترسیێکی جدییە بۆسەر عێراق و ناوچەکە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق رایگه‌یاند: "بوونی 10 هه‌زار تیرۆریستی داعش كه‌ هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی  70 وڵاتی جیاوازن و له‌ نێو گرتووخانه‌ی هۆل ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جدیین بۆسه‌ر ئاسایشی عێراق و ناوچه‌كه‌".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قاسم ئه‌عره‌جی راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق پێشوازیی له‌ پاول سیلیس به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆگرامی تایبه‌ت به‌ ئاشتی و پاڵپشتی ئاسایش له‌ په‌یمانگای ئاشتی ئه‌ورووپی و وه‌فدێكی یاوه‌ری كرد.

ناوبراو لە کۆبوونەوەکەدا ڕایگەیاند: عێراق به‌ په‌رۆشه‌ بۆ به‌ هه‌ماهه‌نگی نێوان عێراق و رێكخراوه‌ نێوده‌ڵه‌تییه‌كان له‌پێناو به‌ره‌و پێشبردنی دۆسیه‌ی به‌ر قه‌راركردنی ئاشتی، چوونكه‌ عێراق ئه‌زموونێكی باشی هه‌یه‌ له‌ مامه‌ڵه ‌كردن له‌گه‌ڵ دۆسییه‌ی داعش و ئاواره‌كان.

راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "كامپه‌كانی هۆل و گرتووخانه‌ی غوێران له‌ حه‌سه‌كه‌ مه‌ترسییه‌كی راسته‌قینه‌یان له‌سه‌ر عێراق و ناوچه‌كه‌ دروست كردووه‌ و روداوه‌كانی رابردووش زه‌نگێكه‌ بۆ رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان تا ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی داعش كه‌ له‌وێ ده‌ستبه‌سه‌رن بۆ وڵاته‌كانی خۆیان بگێڕنه‌وه‌، له‌ وڵاته‌كه‌ی خۆیان ڕووبه‌ڕووی دادگایان بكه‌نه‌وه‌".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە