شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-01-23 07:59 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پارێزگای سلێمانی هیچ بەشێکی لە بەنزینی هەرێمی کوردستان نییە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان رایگەیاند، ماوەی ساڵێکە حکوومەتی هەرێم رۆژانە بڕی 950 هه‌زار لیتر بەنزین بەرهەم دەهێنێت و یەک لیتر بۆ سلێمانی نانێرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی حەمەساڵح له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک نووسیویه‌تی، "ئەمڕۆ لێکۆڵینەوەیەکم لەسەر گازوایل و بەنزین و نەوتی سپی تەواو کرد و ڕێککاری پەرلەمانی و یاسایی بۆ دەگرمە بەر و سبەی رایگشتی لە وردەکاریەکەی ئاگادار دەکەمەوە".

ناوبراو راشیگه‌یاندووه‌، ماوەی ساڵێکە حکوومەتی هەرێم رۆژانە بڕی 950 هەزار لیتر بەنزین بەرهەم دەهێنێت و یەک لیتر بۆ سلێمانی نانێرێت و دەیداتە سێ کۆمپانیای هەولێر.

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت: "سەرباری ئەوەی غەدر لە خەڵکی ھەولێر و ھەموو کوردستان دەکرێت، کەسێک نیە لە حکوومەتدا بەرگری لە خەڵکی پارێزگای سلێمانی بکات".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە