شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-01-22 17:16 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دەروازەی بیشخابور بەڕووی کوردستانی سووریادا کرایەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمڕۆ دەروازەی بیشخابور/سێمالکا بۆ رەوانە کردنی ھاوکاریی مرۆیی و کارمەندانی رێکخراوە خێرخوازییە بیانییەکان کراوەتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شەوکەت بەربەھاری، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، ئەمڕۆ خاڵی سنووریی پێشخابوور کراوەتەوە، بۆ ئەوەی کارمەندانی بیانی لە رێکخراوە خێرخوازییە بیانییەکان بچن بۆ کوردستانی سووریا و ھاوکاری بۆ خەڵکی ئەو ناوچەیە لەگەڵ خۆیان ببەن.

بەربەھاری گوتیشی، مەبەستی کردنەوەی خاڵی سنووری، بۆ ئەوەیە کە ھاوکارییە مرۆییەکان رەوانەی کوردستانی سووریا بکرێن، بۆیە ئەمڕۆ دەرگای خاڵی سنووری کراوەتەوە تا ھاوکارییەکان بە خەڵک بگەن.

پێشتر بە ھۆی ناکۆکییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێم و ئیدارەی خۆسەر؛ لەسەر ئەوەی لایەنگرانی پەیەدە لەسەر خاڵی سنووریی پێشخابوور مانیان گرت ئەو خاڵە سنووورییە داخرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە