لە پارێزگای سەڵاحەددین 3 چەکداری داعش کوژران
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی ھێزە ئەمنییەکانی عێراقدا لە پارێزگای سەڵاحەددین سێ تیرۆریستی داعش کوژران.
کوردپرێس: لهوبارهیهوه نەقیب سەمیر شەھابی راگەیاند کە ھێزێکی ھاوبەش لە سوپا و پۆلیس، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر تیرۆریستانی داعش لە ناوچەی جەلام رۆژھەڵاتی قەزای سامەڕا سەربە پارێزگای سەڵاحەددین ئەنجام داوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەیش دا کە لە میانی ئۆپەراسۆنەکەدا، سێ تیرۆریستی داعش کوژراون و حەشارگەیەکیش خاپوور کراوە.
ئەم پێشهاتەیش دوای ئەوە دێت، ڕۆژی ھەینی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش ھێرشیان کردە سەر ھێزەکانی سوپای عێراق لە ناحیەی عوزێم باکووری پارێزگای دیالە و لە ئاکامدا ئەفسەرێک و 10 سەرباز کوژران.
بۆچوونی بەکارهێنەران