گرووپێک بەرپرسیاریەتی تەقاندنەوەی بۆڕی نەوتی هەرێمی کوردستان لە تورکیا ده‌گرێته ئه‌ستۆ
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- گرووپێکی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان تەقاندنەوەی بۆڕییە نەوتیەکەی هەرێمی کوردستانی لە تورکیا لە ئەستۆ گرت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی ANFی زمانحاڵی پەکەکە، ڕۆژی چوارشەممە بڵاوی کرده‌وه كه له 18ی كانوونی دووه‌می 2022 چەکدارانی ته‌ڤگه‌ری شۆڕشگێڕی یه‌كگرتووی گه‌لان (هه‌به‌ده‌هه) سەر بە پەکەکه بۆڕییێكی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانیان له مه‌ڕعه‌ش به ته‌كنیكێكی تایبه‌ت ته‌قاندۆته‌وه.
ئەوەشی خستەڕوو کە چەکداره‌كان دوای جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركه‌كه گەڕاونەتەوە شوێن و بنکەکانی خۆیان.
جێی باسە ڕۆژی ڕابردوو بۆڕی نەوتی هه‌رێمی كوردستان لە تورکیا کە تایبەت بوو بە گواستنەوەی نەوت لەنێوان هەردوو شاری مەرعەش و دیلۆکە تەقێنرایەوە.
بۆچوونی بەکارهێنەران