شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-01-19 21:14 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

حکوومەتی ئێستای هەرێم حوکمڕانیی چەتەکانە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، ھۆکاری ھەمو ئەم دۆخە گەندەڵی "تاقمێکی باڵادەستی حزبییە لە ناو حوکمڕانیدا" کە باشترین پێناسە بۆیان حوکمڕانی چەتەکانە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سۆران عومه‌ر نوێنەری کۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی عێراق له‌ نووسینێكدا له‌باره‌ی دۆخی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه‌: "ئێستا کە زستانە نەوت گەشتوه‌تە 86 دۆلار بەڵام لە ھەرێمی کوردستان 19 کاتژمێر کارەبا نییە، ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدە ھەمو مانگێ زیاد دەکات، بەرمیلێک نەوتی سپی گەشتوە بە 180 ھەزار، غاز لەلایەن ھەندێ کۆمپانیای حزبیەوە بڕێکی کەم دەخرێتە بازاڕ تاکوو بەگرانتر بیفرۆشن، لە ھاوین لیتری غاز چووە 600 دینار".

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، نەوت بەرزبووه‌تەوە داھاتەکەی دیار نییە، خەڵک دۆخی ھەر خراپتر دەبێ و نەوت و بەنزین و گاز و غاز لەسەر خەڵک گران دەبێ، "نەوت ھەرزان دەبێ مووچەی دەبڕن، زستان دێ کارەبای نامێنێ نەوت گرانتر دەبێ، ھاوین دێ کارەبا نامێنێ و ئاو دەکڕێ! ئەمانە سزایەکی گەورەن بەسەر ژیانی خەڵکەوە".

سۆران عومه‌ر نووسیویه‌تی: "ئێستا نزیک دەبینەوە لەمانگی دوو، حکوومەتی ھەرێم ھێشتا مووچەی مانگی 12ی نەداوە، ھۆکاری ھەموو ئەم دۆخە گەندەڵی تاقمێکی باڵادەستی حزبییە لە ناو حوکمڕانی دا کە باشترین پێناسە بۆیان حوکمڕانی چەتەکانە، ھێزەکانی دەرەوەی ئەم حوکمڕانییە ناشیرینەش بێدەنگ و رازین".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە