شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-01-18 12:41 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆکی حکوومەتی هەرێم و جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق هەڕەشەکانی تیرۆر تاوتوێ دەکەن

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە جەنەرال کارل هاریس، جێگری فەماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە دیدارەکەدا جێگری فەماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا، پشتیوانیی هێزەکانی هاوپەیمانانی بۆ هێزی پێشمەرگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش دووپات کردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە داعش هێشتا هەڕەشەیێکی ڕاستەقینەیە لە سەر ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و سووریا.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێم جەختی لە گرنگیی بەهێز کردن و بەردەوامبوونی میکانیزمەکانی هەماهەنگیی نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە کردەوە بە تایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بۆ کۆتاییهێنانی بە هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش لە ڕێگەی کاراکردنی سەنتەرەکانی هەماهەنکیی ئەمنی هاوبەش و نەهێشتنی بۆشایی ئەمنی لەو ناوچانەدا.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی دوایین پەرەسەندنەکانی پرۆسەی چاکسازی و هەوڵەکانی ڕێکخستنەوە و یەکخستنی یەکەکانی پێشمەرگە لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە