شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-01-17 08:08 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پارتی دیموکرات بە مافی خۆی دەزانێت کە نوێنەری ھەبێت بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرکردەیەکی پارتی جەخت دەکاتەوە ئێمە وەک پارتی براوەی یەکەمی ھەڵبژادنین لەنێو کورددا بە مافی خۆمانی دەزاین و بە کە نوێنەرمان ھەبێت بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ئەحمەد کانی، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی بە ماڵپەڕی رەسمی پارتی راگەیاندووە: "ئێمە وەک پارتی ھیچ کێشەیەکمان نییە و ھەموو ھەوڵێکیشمان بۆ ئەوەیە کورد بە یەکڕیزی بچێتە بەغدا، دڵنیام لەوەی پارتی پێی خۆشە لەگەڵ یەکێتی کۆ ببێتەوە.

ناوبراو وتیشی: پارتی دەیەوێت لەگەڵ ھەموو لایەنەکان کۆ ببێتەوە، بەتایبەتی یەکێتی، تا لە بەغدا بە یەک بەرنامە کار بکەین، ئەویش لەپێناو یەکڕیزیی کوردە لە بەغدا و پارتی بەرپرس نییە لەو ناتێگەیشتنەی پەیدا بووە."

ئەحمەد کانی وتیشی: "ھەڵوێستی پارتی دیارە و پارتی ھۆکار نییە لەو رەوشەی لە رۆژانی رابردوو لە بەغدا روویدا، چوونکە دەبێت لە برادەرانی یەکێتی بپرسین لەسەر چ بنەمایەک ئەوان سەرۆک کۆمار دەستنیشان بکەن، یان کاندیدی سەرۆک کۆمار یەکێتی بێت."

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی پارتی ئەوەشی خستەڕوو "ئێمە وەک پارتی براوەی یەکەمی ھەڵبژادنین لەنێو کورددا و ھیچ بەندێک نییە بۆ ئەوەی دیاری بکات کە تاھەتایە سەرۆک کۆمار لای یەکێتیی نیشتمانی بێت، پارتییش بە مافی خۆی دەزانێت و بە مافی خۆیشمانی دەزانین کە نوێنەرمان ھەبێت بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە