شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-01-16 16:48 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزیری دەرەوەی لیتوانیا گەیشتە هەولێر

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- کەمێک پێش ئێستا وەزیری دەرەوەی لیتوانیا لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ عێراق گەیشتە پایتەختی هەرێمی کوردستان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، گابریلیۆس لاندسبێرگیس، وەزیری دەرەوەی لیتوانیا لە لایەن سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیی لێکرا.

وابڕیارە لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ هەرێمی کوردستان، وەزیری دەرەوەی لیتوانیا لەگەڵ هەریەکە لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆ ببێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە