قه‌یس خه‌زعه‌لی: به‌ئامانج گرتنی ناوچەی سەوز بۆ تێکدانی ئاقاری سیاسیی وڵاتە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌مینداری گشتیی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق رایگه‌یاند، به‌ئامانج گرتنی ناوچه‌ی سه‌وز له‌م كاته‌دا و به‌هه‌مانشێوازی پێشوو، هه‌وڵێكه بۆ تێكه‌ڵ كردنی كارته‌كان.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قه‌یس خه‌زعه‌لی ئه‌مینداری گشتیی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق له توویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نووسیوویه‌تی، به‌ئامانج گرتنی ناوچەی سەوز بۆ تێکدانی ئاقاری سیاسیی وڵاتە و جه‌خت له‌سه‌ر بڕیاری هێزه‌كانی به‌رگری ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌ئامانج نه‌گرتنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكایه له‌ئێستادا.
پێشتر لەبارەی ئەم هێرشە باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق رایگه‌یاند، "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه باڵیۆزخانه‌كه‌مان له‌لایه‌ن گرووپه تیرۆرستیه‌كانه‌وه كرایه ئامانج كه ئه‌و گرووپانه كارده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی ئاسایشی عێراق و سه‌روه‌ریه‌كه‌ی و په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی لاواز بكه‌ن".
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران