شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-01-14 08:02 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دەمیرتاش، خەڵاتی بوێریی سیاسی فەرەنسا وەردەگرێت

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- ئەنستتیوتی فرانسوا میتران، کە سەر بە وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسایە، خەڵاتی "بوێری سیاسی" بۆ ساڵی نوێ پێشکێشی سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا، کە لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بەڕێوەچوو، ئەنستتیوتی فرانسوا میتران، خەڵاتی بوێری سیاسی بە سەلاحەددین دەمیرتاش دا. خەڵاتەکە بە نوێنەرایەتیی هەدەپە و خودی دەمیرتاش، درایە هشیار ئۆزسۆی پەرلەمانتاری ئامەدی هەدەپە، کە هاوکات هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەو پارتەیە.

لە رێوڕەسمەکەدا، نامەیەکی سەلاحەدین دەمیرتاش، بەم بۆنەیەوە خوێندرایەوە، کە تێیدا نووسیبووی "هەرچەندە خەڵاتەکە پێشکێشی من دەکرێت، منیش پێشکێشی تەواوی ئەو ئەندامانەی هەدەپە دەکەم، کە لە زینداندان".

دەمیرتاش، کە ئێستا لە زیندانە لە بەشێکی دیکەی نامەکەیدا نووسیبووی: "مایەی شانازییە بۆ من، خەڵاتێکم پێ بدرێت، کە ناوی خێزانی میتران-ی لەسەر بێ. هەریەک لە فرانسوا میتران و دانیاڵ میتران لەسەر ئاستی ئەورووپا دوو سیمبولی پڕ شانازی و بەهایەکی زۆر گرنگن بۆ تەواوی کورد. من و ملیۆنان کورد قەرزاری خێزانی میترانین، بەڕێزەوە یادی هەردوو کەسایەتییە مەزنە دەکەمەوە".

هاوکات هوبەرت ڤێدرین، وەزیری دەرەوەی پێشووتری فەرەنسا و سەرۆکی ئەنستتیوتەکە، لە رێوڕەسمەکەدا گوتارێکی پێشکێش کرد. ئاماژەی بەوەدا، سەرباری ئەوەی خەڵاتەکە بەهایەکی مەعنەوییە، بەڵام پاڵپشتیە بۆ خەبات و بەرخودانی دەمیرتاش و هەدەپە.

ناوەندی راگەیاندنی هەدەپە، لە مانگی ئایاری 2021دا رایگەیاندبوو، سەڵاحەددین دەمیرتاش لە دوای سەری ساڵی نوێدا، لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی فەرەنساوە خەڵات دەکرێت.

سەرچاوە: رووداو

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە