شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-01-14 04:39 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەندامێکی باڵای نەوەی نوێ خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کاندید دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نەوەی نوێ کە ٩ کورسی پەرلەمانی بەدەستهێناوە کاندیدی خۆی بۆ بەدەست هێنانی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دیاری کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نەوەی نوێ "رێبوار ئەورەحمان"ی وەک کاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار داناوە و لەگەڵ هەردوو کاندیدەکەی یەکێتی بەرهەم ساڵح و کاندیدەکەی پارتی هوشیار زێباری و حاکم رزگار کاندیدی سەربەخۆ و چەند کاندیدێکی دیکە؛ لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماردا رکابەری دەکات.

رێبوار ئەورەحمان لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٨ی سلێمانییە و بەکالۆریۆسی لە زانکۆی سلێمانی لە بەشی راگەیاندن بەدەستهێناوە و ماوەی ٢٤ ساڵە ئەزموونی کاری هەیە وەک راگەیاندکار و بەتایبەتیش لە راگەیاندنی تایبەتمەند بە سیاسی.

ناوبراو لە خولی پەرلەمانیی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کاندید بووە لە بازنەی ١ی سلێمانی و لە ئێستاشدا ئەندامی پەرلەمانی عێراقە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە