شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-01-13 13:44 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

به‌رهه‌م ساڵح بەفەرمی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری عێراق کاندید کرد

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌رهه‌م ساڵح بۆ خولی دوه‌می سه‌رۆکایه‌تی کۆماری عێراق خۆی کاندید کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ به‌رهه‌م ساڵح بۆ خولی دووه‌می سه‌رۆکایه‌تی کۆماری عێراق خۆی کاندید کردوه‌ و تاکه‌ کاندیدی فه‌رمی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستانه‌ بۆ ئه‌و پۆسته‌ و ئه‌مڕۆش دوایین واده‌یه‌ بۆ پێشکه‌ش کردنی ناوی کاندیدانی سه‌رۆک کۆمار.

بەرھەم ساڵح بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاریی شارستانی و تەلارسازی لە ساڵی 1983 لە زانکۆی کاردیف لە بریتانیا بەدەستھێناوە، خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لە بواری ئامار و پراکتیزەی کۆمپیوتەر لە ئەندازیاریی گشتی، لە ساڵی 1987 لە زانکۆی لیڤەرپوڵ لە بریتانیا، وەک ئەندازیاری راوێژکار لە کۆمپانیایەکی ئەوروپی کاری کرووە.

سەرچاوە: خەندان

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە