شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-01-13 09:22 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ناوی کوردێک دەچێتە لیستی کاندیدانی وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- ڕۆژنامەی گاردیەن پاش زیادبوونی ناڕەزایی نوێنەرانی پەرلەمان لە ئاکاری بۆریس جانسۆن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لیستێک بڵاو دەکاتەوە کە چانسی وەرگرتنی ئەۆ پۆستەیان پاش دەست لەکار کێشانی جانسۆن هەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژنامەی گاردیەنی بەریتانیا باس لە زیاتر بوونی ناڕەزایی پەرلەمانتارانی بەریتانیا دەکات لە ئاکاری بۆریس جانسۆن سەرۆک وەزیانری ئێستای بەریتانیا و ژمارەیێکیان داوای دەست لەکار کێشانەوەی ناوبراو دەکەن.

ئەم ڕۆژنامەیە لیستێک بڵاو دەکاتەوە کە چانسی وەرگرتنی ئەۆ پۆستەیان پاش دەست لەکار کێشانی جانسۆن هەیە و کە یەک لەوانە نەدرم زەهاوی هاووڵاتیی کوی عێراقییە.

بەپێی ڕاپۆرتەکەی گاردیەن نەدیم زەهاوی کەلە ئێستادا وەزیری پەروەردەی بەریتانیایە پێشتر بەرپرسی کاروباری ڤاکسیناسیۆن لە بەریتانیا بووە و هەڵمەتەکانی لەبارەمبەر ڤایرۆسی کۆرنا ڕەزایەتی خەڵکی بەدواوە بووە و ئاستی جەماوەریی زەهاویی لە بەریتانیا بەرز کردۆتەوە.

زەهاوی ە ڕیزی بەرپرسە دەوڵەمەندەکانی بەریتانیایە و چەند خولیشدا وەکوو نوێنەری خەڵک لە پەرلەمان هەڵبژێردراوە ناوبراو بونیاتنەری کۆمپانیای ڕاپرسیی یۆگۆ-یە و لەبواری نەوتیشدا زۆر چالاکە.

سرور خدری

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە