شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-01-12 06:19 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

 ئاستی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی لە هەرێمی کوردستان گەیشتوەتە رۆژانە 452 ملیۆن پێ سێجا

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- کۆمپانیای دانەغاز و نەوتی هیلال لەبارەی بەرهەمهێنانی گاز لە هەرێمی کوردستان راگەیەنراوێکیان بڵاو کردەوە و رایدەگەیەنن، لەسێ ساڵی رابردوودا ئاستی بەرهەمێنانی غاز لە هەرێمی کوردستان بەڕێژەی 50% زیادیکردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دانەغاز لەئێستادا ئاستی بەرهەمێنان گەیشتوەتە رۆژانە 452 ملیۆن پێ سێجا غاز، هەروەها بەرنامەیان هەیە تاوەکوو سەرەتای ساڵی 2023 ئاستی بەرهەمێنان بگەیەننە رۆژانە 700 ملیۆن پێ سێجا.

هەردوو کۆمپانیای دانەغاز و نەوتی هیلال کە لەکێڵگەکانی بەرهەمهێنانی غازی هەرێم کاردەکەن لەراگەیەنراوێکدا باس لەوەش دەکەن، دوای ئەوەی چەندین چاکسازی لە کێڵگەکانی بەرهەمهێنانی گازی هەرێم و بەتایبەت کێڵگەی گازی خۆرمۆر ئەنجامدرا، ئاستی بەرهەمهێنانی گاز لە رۆژانە 305 ملیۆن پێ سێجاوە لەساڵی 2018دا، لەئێستادا 50% زیادیکراوە و ئاستی بەرهەمێنانی گاز گەیشتوەتە رۆژانە 452 ملیۆن پێ سێجا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە