هۆشیار زێباری: پارتى هیچ کاندیدێکی بۆ پۆستى سه‌رۆک کۆمارى عێراق نابێت
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌رپرسی باڵاى پارتى دیموکراتى کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وان وه‌کوو پارتى هیچ کاندیدێکیان بۆ پۆستى سه‌رۆک کۆمارى عێراق نابێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هۆشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ڕێگه‌ى میدیاى حزبه‌که‌یه‌وه ڕایگه‌یاند: "دوای سه‌رکه‌وتنی کاندیدی پارتی بۆ ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان، دەبێ پابەند بین و مه‌غروور نه‌بین، چوونکه شتی تریش ماوه".
زێبارى له به‌غداوه سه‌باره‌ت به‌بوونی کاندیدی پارتی بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆمار، ئاشکرای کرد: "نه‌خێر کاندیدمان نابێتڕو بۆ ئه‌و بابەتەش له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کان قسه ده‌که‌ین".
ناوبراو جه‌ختیشی کردۆته‌وه: "دوای دانیشتنی یه‌که‌می په‌رله‌مان شتی تریش ماوه، ده‌بێت هاوکاربین ئاگامان لهیهکتربێت، پابه‌ند بین و مه‌غروور نه‌بین و له‌گه‌ڵ لایه‌نه کوردستانییه‌کانیش هاوکارو هه‌ماهه‌نگ بین".
بۆچوونی بەکارهێنەران