پەیامی پیرۆزبایی بافڵ تاڵەبانی بۆ سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌ربارى ئه‌وه‌ى فراكسیۆنى یه‌كێتى ده‌نگى به‌خولى دووه‌مى محه‌مه‌د حه‌لبوسى نه‌دا، هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى یه‌كه‌م كه‌س بوو له‌سه‌ركرده‌ى حزبه سیاسییه‌كان پیرۆزبایی له حه‌لبووسى كرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بافڵ تاڵه‌بانى له په‌یامه‌كه‌یدا بۆ محەمەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران نووسیویه‌تى: "بەبۆنەی ھەڵبژاردنەوەتان بەسەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و بەدەستھێنانی متمانەی زۆرینەی پەرلەمانتاران، گەرمترین پیرۆزبایتان لێدەکەم".
تاڵەبانی ده‌شڵێت: "ھیوادارم لەم ئەرکە نیشتمانی و چارەنووسسازەدا بۆ قۆناغی ئەمڕۆی عێراق سەرکەوتوو بن و لەسەر دەستی ئێوە و خەمخۆرانی عێراقی فیدڕاڵ، پەیوەندی باشتر لەنێوان دەسەڵاتەکانی یاسادانان و جێبەجێ کردن بنیاد بنرێت، لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری گەل و وڵات و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکان و ڕیشەکێش کردنی گەندەڵی کە ئەمە ئامانجێکی باڵایە و ئەبێت ھەموومان پێکەوە ھاوکار بین و لەپێناویدا خەبات بکەین".
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران