فڕۆکەکانی تورکیا درێژە بە بۆردوومانی گوندەکانی هەرێمی کوردستان دەدەن
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئێوارەی ڕۆژی هەینی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بناری قەندیل و زنجیرە چیای ئاسۆسیان بۆردوومان کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا زنجیرە چیای ئاسۆس-یان لە سنووری گوندی کانی توو (کوڕ کوڕ) و لە بناری قەندیلیش گوندی زارگەڵی-یان بۆردوومان کرد.
بۆردوومانەکان ترس و دڵەڕاوکێیان لای خەڵکی ناوچەکە بڵاو کردووەتەوە و بەهۆی ترسی خەڵکی ناوچەکە، کێشە لە ڕێگەی کورتەک دروستبووە کە ئیدارەی ڕاپەڕین و ئیدارەی سۆران بەیەكەوە دەبەستێتەوە و هاوڵاتییان ناتوانن هاتوچۆ بەو ڕێگەیەدا بکەن.
فڕۆکەکانی تورکیا بەردەوامن لە سووڕانەوە بەسەر ناوچەکەدا، بەڵام بۆردوومانەکان هیچ زیانێکی گیانییان نەبووە.
بۆچوونی بەکارهێنەران