لە سنووری پردێ ژمارەیێک کاتیۆشا ئاراستەی سەنگەرەکانی پێشمەرگە کران
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە ژمارەیێک کاتیۆشا ئاراستەی سەنگەرەکانی پێشمەرگە کراوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمشەوی هەینی وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند کاتژمێر ٠٧:٢٥ی ئێوارە، ژمارەیەک مووشەکی کاتیۆشا، لە رۆژهەڵات و باشووری ناحیەی پردێ (ئاڵتون کۆپری)، بەشێوەیەکی هەڕەمەکی ئاراستەی سەنگەرەکانی هێزەکانی پێشمەرگە کرا.
وەزارەتی پێشمەرگە ڕاشیگەیاند لە سنووری میحوەری پێنج، موشەکەکان لە دەرەوەی سەنگەرەکانی پێشمەرگە کەوتوون و هیچ سەنگەرێکی پێشمەرگەیان نەپێکاوە و هیچ زیانێکی گیانی و ماددییان لێ نەکەوتووەتەوە.
ئەوەشی راگەیاندووە كە هێزەکانی پێشمەرگە دەستیان بە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان کردووە.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران