شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-01-05 11:11 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پارتی دیموکرات و یەکێتیی نیشتمانی راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوای کۆبوونەوەی وەفدی یەکێتی و پارتی لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند: پێویستە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی  کوردستان لە کاتی خۆیدا بکرێت و ئامادەسازیی نیشتمانی پێویست بکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە چوارچێوەی هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی یەکێتی و پارتی ئەمڕۆ 5ی کانونی دووەمی 2022 وەفدێکی تایبەتی هەردوو حزب لەسەر پرسی دەستوور و هەڵبژاردن و کۆمسیۆن، لە شاری سلێمانی کۆبوونەوە و هەردوولا هاوڕابوون کە پێویستە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆیدا بکرێت و ئامادەسازیی نیشتمانی پێویست بکرێت و تێگەیشتنی هاوبەش لەسەر میکانیزمە یاسایی و سیاسیەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن هەبێت.

ئەوەش هاتووە، هەردولا کۆک بوون پێکەوە کار بۆ بەهێزکردنی متمانەی هاوڵاتیان بەپرۆسەی هەڵبژاردن تۆکمەتر بکرێتەوە و پرۆسەیەکی شەفاف و سەرکەوتوبێت.

هەر بەپێی راگەیەندراوەکە، هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە بەپێی رێککەوتنی سیاسی 5ی 3ی 2019 ی نێوان هەردوولا و کۆبونەوەکانی ئەم دواییانەی هەردوو حزب بەگیانی برایەتی و تەبایی هەنگاوە پێویستە کرداریی و یاساییەکان لەسەر بنەمای بەرژەوەندی باڵای هەرێمی کوردستان بهاوێژرێن، بڕیاریشدرا لە هەفتەی داهاتوەوە کۆبونەوەکان بەردەوام بن.

ڕادیۆ نەوا

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە