شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-01-03 19:25 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

حکوومەتی عێراق لە ڕۆژانی داهاتوودا 200 ملیار دینارەكە دەنێردرێت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری حكوومەتی هەرێم لە بەغدا باس لەوە دەكات، بڕیاری ناردنی 200 ملیار دینارەكەی هەرێم دراوە و تاوەكوو پەسەند كردنی بودجەی 2022 بەردەوام دەبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فارس عیسا سەرۆكی نوێنەرایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا لە لێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا وتوویەتی، بڕیاری ناردنی 200 ملیار دیناری تری پشكی هەرێم دراوە و ناردنی پارەكەش بۆ مانگی 12ی ساڵی رابردووە.

ناوبراو وتووشیەتی، لە رۆژانی داهاتوو پارەكە دەخرێتە سەر هەژماری حكوومەتی هەرێم، لە ئێستادا تیمی چاودێری دارایی عێراقی لە هەولێرە و وردبینی كۆتایی بودجەی ساڵی رابردوو دەكات و ئامادەكاری بۆ بودجەی ساڵی نوێ دەكرێت.

نوێنەرەكەی حكوومەتی هەرێم جەختی لەوەش كردووەتەوە، تاوەكوو ئێستا پرۆژە یاسای بودجەی 2022 ئامادە نییە و دەنگی لەسەر نەدراوە، تاوەكوو ئەو كاتەی پرۆژە یاساكە ئامادە دەكرێت دەبێت بودجەی پێویست بۆ هەموو عێراق دیاری بكرێت و بۆ هەرێمی كوردستانیش بەهەمان شێوە دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە