تەریقەتی کەسنەزانی پشتگیریی دارایی بۆ گەنجانی داهێنەری کار، ڕاگەیاند
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- تەکيەی کەسنەزانی لە سلێمانی رايگەياند: شێخ نەهرۆ کەسنەزانی پڕۆژەيەکی هەلی کاری بۆ گەنجان ئامادە کردووە، بە پێی پڕۆژەکە هەر گەنجێک کچ بێت يا کوڕ پڕۆژەيەکی کاری هەبێت پشتيوانی دارايی دەکرێت".
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەکيەی کەسنەزانی لە سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسيدا ئاشکرای کرد: "هه‌رکه‌سێک توانای هه‌یه و ئاره‌زوی ئه‌وه ده‌کات که پرۆژه‌یه‌ک له‌بواری کشتوکاڵ، پیشه‌سازی و زانیاری و فیکری یان وزه‌یه‌کی نوێ پێشنیار بکات شێخ نه‌هرۆ که‌سنه‌زانی بریاریداوه له‌ڕێگه‌ی لیژنه‌یه‌کی پسپۆڕه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بکرێت و پاش دڵنیایی و په‌سه‌ندکردنی، ته‌واوی ده‌ستگیرۆیی و دارایی بۆ دابین ده‌کرێت، بۆ به‌گه‌ڕخستن و دواتر به‌ڕێژه‌ی جێگیر قازانجه‌که‌ی ده‌خرێته خزمه‌تی پرۆژه نوێیه‌کانی گه‌نجانه‌وه، به‌مه‌شێوه‌یه پشتیوانی بۆ جوڵه‌کانی گه‌نجان دروستده‌بێت و هه‌نگاوه‌کان یه‌کتر به‌ره‌و پێش ده‌به‌ن".
ئاماژەيان بەوە شکرد: بەشێوەيەکی سەرەکی پاڵپشتی دارايی پڕۆژەکە لەلايەن تەکيەی کەسنەزانييەوە دەکرێت.
بۆچوونی بەکارهێنەران