شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-12-30 04:06 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە هەرێمی کوردستان بە بەرنامە کار بۆ تێکدانی شیرازەی خێزانەکان دەکرێت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامى ئاماژە بەوە دەکات کە لەهەرێمی کوردستان کار بۆ تێکدانی شیرازەی خێزان و بەلاڕێدابردنی گەنجان دەکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لەمیانى کۆبوونەوەى لەگەڵ ژمارەیەک کادیرانى حزبەکەی لە هەڵەبجە رایگەیاند،پێویستە هەمووان کار لەسەر پەروەردەی دروستی تاکی کۆمەڵگەی کوردی بکەین و وەک هەمیشە یەکگرتووەکان لەو بوارەدا پێشەنگ بوون و جێدەستیان دیارە و هیچ هەوراز و نشێویەک نەیتوانیوە ڕێگری بکات لەسەر ئەرکی پیرۆزی سەرشانمان لە ئیسلاح و خزمەتدا.

ئەمینداری یەکگرتوو ئاماژەیدا بەوەی کە یەکگرتوو وەک هەمیشە هەوڵەکانی بۆ پێگەیاندنی تاکی بەهێز و دیندار و تۆکمەیی خێزان بەگەڕ دەخات، چوونکە لەئێستا لە هەموولایەکەوە بە بەرنامە کار بۆ تێکدانی شیرازەی خێزانەکان و بەلاڕێدابردنی بیر و فکری گەنجانمان دەکرێت.

سەڵاحەدین بەهادین دەشلێت: "ئەم بەرنامەیە لەئەنجامدا مەترسیەکی گەورەیە و پێویستە لەئێستاوە ڕووبەڕووی ببینەوە و نەهڵێن هاوڵاتیانی کورد ببنە قوربانی ئەو پیلانانە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە