ئەرکی هێزە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق کۆتایی هات
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس؛ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق له تویتێکدا، که له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی توویته‌ر بڵاویکردووه‌ته‌وه، نووسیویه‌تی: به ته‌واوبوونی ئه‌رکه جه‌نگییه‌کانی هاوپه‌یمانییه‌که، سه‌رجه‌م هێز و که‌رسته و که‌لوپه‌له جه‌نگییه‌کان له عێراق کێشرانه‌وه و برانه ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
ناوبراو روونیشیکردووه‌ته‌وه، رۆڵی هاوپه‌یمانییه‌که، کورت هه‌ڵدێت له راوێژ و پشتیوانی و ئه‌مه‌ش به پێی ئه‌نجامه‌کانی گفتوگۆی ستراتیژی نێوان عێراق و ئه‌مریکا هاتووه‌ته ئاراوه.
له به‌شێکی دیکه‌ی توویته‌که‌یدا، مسته‌فا کازمی سوپاسی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش و دراوسێکانی عێراقی کردووه، بۆ پشتیوانیان له عێراق له شه‌ڕی دژ به داعش و ئاماده‌یی هێزه‌کانی عێراقیشی بۆ به‌رگری کردن له گه‌لانی عێراق دووپات کردووه‌ته‌وه.
بۆچوونی بەکارهێنەران