شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-12-28 11:35 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

عیرفان عەبدولعەزیز بۆ ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامی خۆى كاندید ناكاته‌وه‌

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى دەڵێت ڕابه‌رى ئێستای بزووتنەوەی ئیسلامی بۆ خولی داهاتوو خۆى كاندید ناكاته‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامیى كوردستان له‌سه‌ره‌تاى مانگى شوباتى ساڵى داهاتوو كۆنگره‌ى داهاتووى خۆى سازده‌كات ‌و ڕابه‌رى ئێستاش خۆى كاندید ناكاته‌وه ‌و ده‌ستبه‌ردارى پۆسته‌كه‌ى ده‌بێت.

لەمبارەوە سه‌رباز خۆشناو ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى به‌شارپرێسى ڕاگه‌یاندوەە، "كۆنگره‌كه‌ زۆر پێویستبوو، ده‌بوو زوتر ببه‌سترایه‌، به‌ڵام به‌هۆى كۆرۆنا و دۆخى تایبه‌تى كوردستان كۆنگره‌كه‌مان دواكه‌وت".

ناوبراو ده‌شڵێت: "ڕابه‌رى ئێستاى بزووتنه‌وه‌ كه‌ مامۆستا عیرفانه‌ خۆى كاندیدناكاته‌وه‌ جارێكى تر، تائێستا كامیلى حاجى عه‌لى خۆى بۆ پۆستى ڕابه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ كاندید كردوه‌".

ئه‌ندامه‌كه‌ى سه‌ركردایه‌تى بزووتنه‌وه‌ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "كاركردن له‌گه‌ڵ یه‌كێتى‌ و پارتى گه‌یشتۆته‌ بنبه‌ست ‌و ناتوانین له‌ حوكم له‌گه‌ڵیان به‌شداربین، بۆ داهاتووش سه‌ركردایه‌تى نوێ بڕیارده‌دات ‌و هۆكارى نه‌بوونى كورسیش ئه‌وه‌بوو باجى برایه‌تیمان له‌گه‌ڵ یه‌كگرتوو دا، به‌هۆى هاوپه‌یمانیمان له‌گه‌ڵ یه‌كگرتوو كورسیمان نه‌هێنا".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە