لە سەلاحەدین داعش هێرشی کرد و 7 قوربانیی لێکەوتەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین چەکدارانی داعش له‌سنوری قه‌زای بێجی هێرشیان کردە سەر هێزە ئەمنیەکان و کوژران و برینداربوونی حه‌وت پۆلیسی لێکەوتەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدیا عێراقییەکان لەزاری سەرچاوەیێکی ئەمنییەوە بڵاویانکردەوە، ئه‌مشه‌و، چەکدارانی داعش هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر خاڵێکی هێزه ئه‌منییه‌کانی فه‌وجی فریاکه‌وتنی پۆلیسی سه‌ڵاحه‌دین له ناوچه‌ی سه‌رساری باکووری ڕۆژئاوای شارەدێی بێجی.
لەو هێرشەی چەکدارانی داعشدا شه‌ڕ و پێکدادان له‌نێوان هه‌ردوولا دروستبووه، به‌وهۆیه‌وه سێ پۆلیس کوژراون و چوار پۆلیسی دیکه‌ش برینداربوون.
دوای هێرشەکە هێزێکی زۆری پشتیوانی گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌که، شه‌ڕێکی قورس له‌نێوان هه‌ردوولا ڕوویداوه، چەکدارانی داعش ناچاربوون ناوچه‌که جێبهێڵن.
ناوچه‌کانی سنووری بێجی له‌گه‌ڵ سنووره‌کانی ئه‌نبار به‌هۆی بۆشایی ئه‌منی و نه‌بوونی هێزی ئه‌منی، له‌ماوه‌کانی رابردوودا چه‌ندجارێک رووبه‌ڕووی هێرش و په‌لاماری تیرۆرستانی داعش بووه‌ته‌وه.
بۆچوونی بەکارهێنەران