پێگه‌كانی داعش له حەمرین بۆردوومان کرا
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق 14 جار حەشارگەکانی داعشیان لە زنجیرە چیای حەمرین كردوه‌ته ئامانج.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویكرده‌وه، له دوێنێوه هێزی ئاسمانی لە سنووری پارێزگای دیالە 14 جار لەسەر یەک هێرشیان کردوتە سەر بنکە و حەشارگەکانی چەکدارانی داعش، لە ئەشکەوتەکانی زنجیرە چیای حەمرین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، هێرشەکان لە رێگەی فڕۆکە جەنگییەکانی ئێڵ 159 و ئێف 16 ئەنجامدراون، بۆ پشتیوانی هێزی پیادەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە بووە.
چه‌كدارانی داعش ماوه‌ی زیاتر له مانگێكه جموجوڵه‌كانیان ده‌ستپێكردوه‌ته‌وه و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هێزه عێراقییه‌كان و پێشمه‌رگه‌ش دژی ئه‌و رێكخراوه به چڕی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
بۆچوونی بەکارهێنەران