شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-12-22 07:54 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەلەمێک بە 70 کۆچەرەوە لە کەنارەکانی یۆنان نقوم بوو/ 60 کەسیان کورد بوون

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- بەلەمێکی کۆچەران بە 70 سەرنشینەوە کە 60یان کوردن لە کەنارەکانی یۆنان نقوم بوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رەنج پشدەری چالاکوانی بواری کۆچەران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، ئەو بەلەمەی شەوی رابردوو ژێر ئاو کەوت 70 کۆچەری تێدابووە لەو ژمارەیەش 60یان کورد بوون، کاتێک قسەی لەگەڵ کردوون داوای هاوکاری و بەهاناوەچونیان کردووە و وتوویانە خەریکە نقوم دەبین.

رونیشیکردووەتەوە، پۆلیسی یۆنانی هاوکاری ئەو کۆچەرانەی کردووە و رزگاری کردوون، بەڵام تاوەکوو ئێستا هیچ روونکردنەوەیەکی بڵاو نەکردوەتەوە کە هەموو ئەو کۆچەرانە رزگار کراون یاخودنا.

بەلەمەکە کە بەلەمی ماسیگرتن بووە لە تورکیاوە بەڕێکەوتووە و کۆچبەری لە تورکیاوە بۆ یۆنان گواستووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە