شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-12-14 08:26 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بافڵ تاڵەبانی و برێت مەکگۆرک سەبارەت بە قۆناغی دوای هەڵبژاردن لە عێراق گفتوگۆیان کرد

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بافڵ تاڵەبانی لە هەولێر پێشوازیی لە رێکخەری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا بۆ کاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا و وەفدێکی یاوەری کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ماتیۆ تۆلەر باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا و رۆبەرت پاڵەدینۆ کۆنسوڵی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوون، گفتوگۆ لەبارەی پرسە چارەنووسازەکان و پێشهاتە سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەکان و عێراقی دوای هەڵبژاردن کرا.

لە دیدارەکەدا جەخت لە پێویستیی چارەسەرکردنی سیاسییانەی کێشەکان و پەنابردن بۆ دیالۆگ و زمانی گفتوگۆ کرایەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، پێویستی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمریکا دووپات کردەوە، بە تایبەت لە پرسی راوێژ و هاوکاری کردنی هێزی پێشمەرگە، لە رووی مەشق و پێشخستنی توانا لۆجستی و سەربازییەکان، لە پێناو ریشەکێش کردنی تیرۆر و ئارامی و ئاسایشی زیاتر لە ناوچەکە .

سەبارەت بە قۆناغی دوای هەڵبژاردن و حکوومەتی داهاتووی عێراق بیروبۆچوون ئاڵوگۆڕکرا و جەخت لە دەستپێکردنی هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکوومەتێکی خزمەتگوزار و کارا و چالاک کرایەوە.

تاڵەبانی بەگرنگییەوە ئاماژەی بە هەوڵەکانی یەکێتیی کرد، بۆ ئە‌وە‌ی نوێنە‌رانی کوردستان بە‌یە‌ک تیم بچنە‌ بە‌غدا و دیدگای روونی یەکێتی کرد و رایگەیاند، دەیانەوێت وەک نوێنە‌رانی کوردستان بە یەک تیم بچینە بەغدا و لەگەڵ دۆستەکانیان لەسەر بنەمای دەستوور گفتوگۆ بکەن و پارێزگاری لە مافە نەتەوەیی و یاساییەکانیان بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە