شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-12-10 09:23 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

گفتوگۆی بارزانی و سەدر لەبارەی پێکهێنانی حکوومەتی هاداتووی عێراق

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسعود بارزانی و موقتەدا سەدر پەیوەندییەكی تەلەفونیان ئەنجامدا و ڕێککەوتن لەسەر چالاککردنەوەی گفتوگۆی جیددیی تایبەت بە هاوپەیمانێتییەکانی داهاتوو بەو جۆرەی کە بەرژەوەندییەکانی  وڵات و گەلەکەی مسۆگەر بکات.

کوردپرێس:

نووسینگەی تایبەتی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەو پەیوەندییەدا باس لە پێویستیی بەردەوامبوونی گفتوگۆ لەپێناو بەرژەوەندییەکانی عێراق و گەلەکەی کراوە.

هەروەها، هەردوولا رێککەوتن لەسەر چالاککردنەوەی گفتوگۆی جیددیی تایبەت بە هاوپەیمانێتییەکانی داهاتوو بەو جۆرەی کە بەرژەوەندییەکانی وڵات و گەلەکەی مسۆگەر بکات، کە ئێستا چاوەڕوانی پەسندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانە بۆئەوەی شکۆی بگێڕێتەوە و ژیانی خۆشگوزەران دابینبکات.

دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق، هێشتا بە فەرمی گفتوگۆی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق دەستیپێنەكردووە و ئایندەی نەخشتەی حكومڕانی عێراق ڕوون نەبووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە