شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-12-10 08:17 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

عێراق هێڵی شەمەندەفەری نێوان بەغدا بۆ بەرلین دروستدەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ناسر حسێن شەبەلی وەزیری گواستنەوەی عێراق ڕایەگەیاند، بەم نزیکانە گرێبەست دەکەن لەگەڵ کۆمپانیایێکی ئیتاڵی بۆ جێبەجێکردنی هێڵی شەمەندەفەری نێوان بەسرە – بەغدا – بەرلین.

کوردپرێس:

ناسر حسێن لە میانی لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا باسی لەوەکرد، وەزارەتەکە لە هەوڵی چارەسەر کردنی ئەو گرفتانەدایە کە لە هێڵی ئەو شەمەندەفەرانەدا هەبووە کە دەکەوێتە سەر ڕووباری فورات، بەڵام لە ڕێگەی پارێزگای ئەنبارەوە چارەسەر کراوە بە زووترین کات هێڵی شەمەندەفەر بەرەو ڕۆژئاوا دەڕوات.

وتیشی ئەوە پرۆژەیێکی گەورەیە کە لە فاوەوە دەستی پێکردووە، خەونی کۆنی عێراقە ئەویش هێڵی، بەسڕە – بەغدا – بەرلینە، وەزارەتەکە دەستی بە هەنگاوەکانی گرێبەستەکە لەگەڵ کۆمپانیایەکی ڕاوێژکاری ئیتاڵی کردووە، بەم زووانە جێبەجێ دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە