شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-12-08 05:48 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆکی پارتی دیموکرات و سەرۆکی هاوپەیمانیی تەقەدوم جەخت لە چاکسازیی سیستەمی سیاسیی عێراق دەکەن

پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە سەلاحەددین مەسعوود بارزانی پێشوازی لە محەمەد ئەلحەلبوسی سەرۆکی ھاوپەیمانێتی تەقەدوم و شاندێکی یاوەری کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە سەرەتای دیدارەکەدا سەرۆکی ھاوپەیمانێتی تەقەدوم سەرەخۆشی خۆی بۆ کەسوکاری پێشمەرگە بە بارزانی گەیاند کە لە چەند رۆژی رابردوو لە پەلاماری تیرۆرستی داعش گیانیان لەدەست دا.

لە بەشێکی تری ئەو کۆبوونەوەیەدا رۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسی عێراق و دەرئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و ھەوڵەکان بۆ پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق.

بەشدارانی کۆبوونەوەکە جەختیان لە جێبەجێ کردنی پرەنسیپی شەراکەت و تەوازون و چاکسازی لە حوکمرانی لە قۆناغی داھاتوو کردەوە بە مەبەستی رزگاربوونی عێراق لە قەیران و تەحەدیاتەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە