توركیا بۆردوومانی ناوچەکانی پارێزگای هەولێر دەکات
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سوپای تورکیا بۆردوومان و تۆپبارانی پێنج ناوچەی لە پارێزگای هەولێر لە هەرێمی کوردستان له سنووری برادۆست دەستپێكرد.
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سوپای توركیا لە ڕێگەی فڕۆكەی جەنگییەوە و بۆردوومانی ناوچەکانی" ڕۆبی و ڕواڵ و تارستا و هەورەبەن و کانیەبا"ی دەستپێكرد و لەگەڵیشیدا تۆپبارانی ئەو ناوچانە دەكات.
بەپێی زانیارییەكان بۆردوومان و تۆپبارانەكان ماوەی كاتژمێرێكە دەستی پێكردووە و لە ڕێگەی دوو فرۆكەی جەنگیەوە ئێستاش بەردەوامە.
بۆچوونی بەکارهێنەران