شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-11-27 04:51 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لاهور شێخ جەنگی لە کاردانەوەیەکدا بۆ کوژرانی یەکێک لە نزیکەکانی: توانای ئەوەمان هەیە دەرگای دۆزەخ بەسەر نەیارەکانماندا بکەینەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هاوسەرۆکی یەکێتی لە کاردانەوەیەکدا بۆ کوژرانی یەکێک لە نزیکەکانی ڕایگەیاندووە: توانای ئەوەمان هەیە دەرگای دۆزەخ بەسەر نەیارەکانماندا بکەینەوە.

بەپێی هەواڵی کوردرێس، لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان کاردانەوەی بۆ کوژرانی موراد کانی کوردەیی، بەرپرسی ئەمنی و سەربازی نزیک لە ناوبراو لە ڕانیە دەڵێت: ئێمە تا ئێستاش ئێوەمان بە برا و هەڤاڵی خۆمان زانیوە، بەڵام بەداخەوە دیارە ئێمە هەڵە بووین، بۆیە دەمەوێت دڵنیابن ئێمە توانای ئەوەمان هەیە دەرگای دۆزەخ بەسەر نەیارەکانماندا بکەینەوە و لەناو ئاگرەکەیدا هەموو سیناریۆچییەکان و کودەتاچییەکان هەڵپڕوکێنین".

لاهور شێخ جەنگی لە پەیامەکەیدا دەشڵێت، "داوا لە کەسوکار و بنەماڵەی شەهیدەکان دەکەم دانبەخۆیاندا بگرن و هیچ پەرچەکردارێک نەنوێنن تا ئەوکاتەی دڵنیا دەبنەوە کە لێکۆڵینەوە ناکرێت و ئەنجامدەرانی ئەم کارە دەستگیر ناکرێن و یاسا لەم کەیسەدا پشتگوێ دەخرێت".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە