شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-11-26 07:32 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی: هێزە ئەمنییەكان لە هەرێم سەركوتكارییەكی رێكخراو پیادەدەكەن

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی رایگەیاند، هێزە ئەمنییەكان لە پارێزگای سلێمانی كوردستانی عێراق توندوتیژییان بەكارهێناوە بۆ بڵاوەپێكردنی خوێندكاران كە ئەوەش جێی شۆك نییە بەرلەبەرچاوگرتنی ئەو سەركوتكارییە رێكخراوەی كە دژ بە ئازادی رادەربڕین و گردبونەوەكان پیادەی دەكەن.

کوردپرێس:

رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ، ڕۆژی پێنجشەممە 25ی نۆڤێمبێری 2021، لە تویتێكدا وتویەتی، لە نوێترین دەستدرێژیدا بۆ سەر ئازادیی رادەربڕین و گردبونەوەكان، هێزە ئەمنییەكان لە سلێمانی توندوتیژییان بەكارهێناوە بۆ بڵاوەپێكردنی خوێندكاران كە ئەوەش نابێتە جێی "شۆك" بە لەبەرچاوگرتنی ئەو سەركوتكارییە رێكخراوەی كە هێزە ئەمنییەكان پیادەی دەكەن.

رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای لە حكومەتی هەرێم كردوە جڵەوی هێزە ئەمنییەكان بكات و پابەندییەكانیشی لە پەیوەست بە دەستەبەركردنی ئازادییەكان رون بكاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە