شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-11-25 07:53 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆک کۆماری عێراق: تووندوتیژی دژی خەڵکی مەدەنی و ئاسایشی گشتی مایەی سەرکۆنەیە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆککۆماری عێراق خۆپێشاندانی ئاشتییانەی خوێندکاران بە مافێکی دەستووریی ناودەبات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە توویتێکدا بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق لەبارەی خۆپێشاندانەکانی خوێندکاران لە پارێزگای سلێمانی کە ماوەی چەند رۆژێکە بەردەوامە و دوو رۆژە تووندوتیژیی لێکەوتووەتەوە رایگەیاند: "زۆر بەداخم بۆ گرژییەکانی سلێمانی. خۆپێشاندانی ئاشتیانەی خوێندکاران بۆ داخوازییەکانیان مافێکی دەستوورییە‌، و تووندوتیژی دژی خەڵکی مەدەنی و ئاسایشی گشتی مایەی سەرکۆنەیە".

سەرۆککۆماری عێراق هەروەها پاراستنی خۆپیشاندەران بە ئەرکی هێزە ئەمنییەکان ناودەبات و داوادەکات "پێکەوە ئارامی و مافی هاووڵاتی و موڵکی گشتی و پیرۆزییەکانی نیشتمان بپارێزین".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە