لە خۆپیشاندانەکەى سلێمانى خوێندکارێک بە فیشەک بریندار بوو
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کەناڵی تەڤزیۆنیی ئین ئاڕ تی بڵاوی کردەوە لە خۆپیشاندانى سەراى سلێمانى خوێندکارێک بە فیشەک بریندار بوو.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى رایگەیاند "لەخۆپیشاندانى سەراى سلێمانى خوێندکارێک بە فیشەک بریندار بووە و لە ئێستادا بۆ چارەسەر لە نەخۆشخانەیە".
گەنجە بریندارەکە خوێندکارە و تەمەنى ٢١ساڵە و فیشەک بەر قاچى کەوتووە و بۆ چارەسەرکردن گەیەنراوەتە نەخۆشخانە و بارى تەندوستى جیگیرە.
بۆچوونی بەکارهێنەران