شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-11-24 07:53 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نێردەى تایبەتى سکرتێرى گشتیى نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق: ئەنجامى هەڵبژاردن لە  نزیکترین کاتدا پەسەند بکرێت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێردەى تایبەتى سکرتێرى گشتى نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق دەڵێت ئەوان پێیان باشە ئەنجامى هەڵبژاردن لەنزیکترین کاتدا پەسەند بکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جینین بلاسخارت نێردەى تایبەتى سکرتێرى گشتى نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق، رایگەیاند: هەر هەوڵێک بۆ گۆڕینى ئەنجامى هەڵبژاردنى پێشوەختەى عێراق بەسەر ئەنجامدەرەکەیدا دەشکێتەوە و هیچ بەڵگەیەک نییە بۆ بوونى ساختەکاری.

جینین بلاسخارت لەوتەیەکدا لەئەنجومەنى ئاسایش وتىشی "کاردانەوەکان بەرانبەر ئەنجامى هەڵبژاردن لە عێراق نابێت بگاتە ئاستى هەڕەشە و توندوتیژى".

ناوبراو وتیشى "هیچ بەڵگەیەک نییە بۆ بوونى ساختەکاریی بەبەرنامە لە هەڵبژاردنەکەدا".

بلاسخارت باسى لەوەش کرد، هەر هەوڵێکى نایاسایی بۆ گۆڕینى ئەنجامى هەڵبژاردن بەسەر ئەنجامەکەیدا هەڵدەگەڕێتەوە و داواکارى خۆپیشاندەرانى تشرینیش تا ئێستا بەردەوامە و داهاتووى عێراق ناڕوونە.

جەختیشی کردەوە، ئەوان پێیان باشە ئەنجامى هەڵبژاردن لە نزیکترین کاتدا پەسەند بکرێت، بەڵام دەستور هیچ وادەیێکى دیاری نەکردووە بۆ پەسەندکردنى ئەنجامەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە