شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-11-24 05:15 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

یەکێتیی نیشتمانی: داوا لە هێزە ئەمنیەكان دەکەین کە دانبەخۆیاندا بگرن و توندوتیژی دژی خۆپیشاندەران بەكارنەهێنن

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت داوا لە هێزە ئەمنیەكان دەکەین کە دانبەخۆیاندا بگرن و توندوتیژی دژی خۆپیشاندەران بەكارنەهێنن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمین بابە شێخ وتەبێژی فەرمیی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان هەڵوێستی یەكێتیی لەسەر خۆپیشاندانەکان ئاشکرا کرد و رایگەیاند "یەكێتیی پشتیوانی داواكاریی رەوای خوێندكاران دەكات و داواش لە حكوومەتی هەرێم دەكات داواكاریییەكانیان لەبەرچاو بگرێت و دەرماڵەی خوێندكاران خەرج بكات و كێشەكانیان بۆ چارەسەر بكات".

وتەبێژی یەكێتی هەروەها داوا لەهێزە ئەمنیەكان دەكات کە دانبەخۆیاندا بگرن و توندوتیژی دژی خۆپیشاندەران بەكارنەهێنن، چوونكە داواكارییەكانیان رەوایە.

هەروەها ئەمین بابە شێخ داواش لە خۆپیشاندەران دەكات بەشێوەیەكی شارستانی و ئاشتیانە خۆپیشاندان بكەن و دوور بكەونەوە لە هەموو كارێكی توندوتیژی و ئاژاوەنانەوە و رێگەش بە هیچ لایەنێكی نابەرپرس نەدەن خۆپیشاندانەكان بۆ بەرژەوەندی و سیاسەتی چەوتی قۆرغبكات و بەكاربهێنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە