وەزیری دەرەوەی سوید سەردانی هەولێر دەکات
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید به‌سه‌ردانێکی فه‌رمی گه‌یشته هه‌رێمی کوردستان.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئان لیندی به‌سه‌رۆکایه‌تی شاندێک ئێواره‌ی دوێنێ گه‌یشته هه‌رێمی کوردستان، له‌لایه‌ن به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێم، له فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر پێشوازیی لێ‌کرا.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌کان، بریاره وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید، له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێم و به‌شێک له به‌رپرسانی باڵای حکوومه‌تی هه‌رێم کۆ ببێته‌وه.
ئامانجی سه‌ره‌کیی سه‌ردانه‌که‌ش، په‌یوه‌ست ده‌بێت به‌پته‌و کردنی په‌یوه‌ندیی نێوان سوید و هه‌رێمی کوردستان له‌ڕووی سه‌قامگیری ئه‌منی و وه‌به‌رهێنانه‌وه.
بۆچوونی بەکارهێنەران