شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-11-22 07:02 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نەناردنی بودجە بۆ پەرلەمان بەسە بۆ لێسەندنەوەی متمانە لە حكوومەت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، رەوانە نەكردنی پرۆژە یاسای بودجە بۆ پەرلەمان بەتەنها بەسە بۆ ئەوەی متمانە لە حكوومەت وەربگیرێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رێواز فایەق لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن وتی، دوو خولی پەرلەمان و دوو كابینەی وەزارییە پرۆژە یاسای بودجە رەوانەی پەرلەمان ناكرێت، ئەوەش بەتەنها بەسە بۆ ئەوەی متمانە لە حكوومەت وەربگیرێتەوە.

هەرچی سەبارەت بە دەستوری هەرێمی كوردستان سەرۆكی پەرلەمان باسی لەوە كردووە، هەموو هێزە سیاسییەكان رێككەوتوون لەسەر ئەوەی رەشنووسی دەستوور لەم خولەی پەرلەماندا ئامادە بكرێت بۆ راپرسی.

چەندین ساڵە هەرێمی كوردستان یاسای بوودجەی نەبووە و لە مانگی ئایاری ئەمساڵیش وەزارەتی دارایی پرۆژە یاسای بوودجەی رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران كرد، بەڵام تاوەكوو ئێستا رەوانەی پەرلەمان نەكراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە