17 كه‌سی دیكه لە هەرێمی کوردستان به كۆرۆنا گیانیان له ده‌ست دا
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق وه ەرێمی کوردستان- بە گوێرەی نوێترین داتاکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 17 تووشبووی دیکە لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست داوە و 293 حاڵەتی نوێی توووشبوونیش تۆمار کراوە.
کوردپرێس:
ڕۆژی یەکشەمە 21ی نۆڤێمبێری 2021 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و به گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش، 17 تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان به په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستدا و 293 حاڵه‌تی نوێی تووشبوونیش به په‌تاكه راگه‌یه‌ندران.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا پشكنینی پزیشكیی (PCR) بۆ 4896 كه‌س ئه‌نجامدراوه، وێڕای چاكبوونه‌وه‌ی 315 تووشبووی په‌تاكه به‌ته‌واوه‌تی.
بۆچوونی بەکارهێنەران