دیمەشق دەبێت دان بە بوونی HSDدا بنێت/ مۆسکۆ جیدی بێت لە نێوەندگیریی نێوان MSD و حکوومەتی ناوەندی
پوختەی هەواڵ
«هۆشەنگ دەروێش» نوێنەری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە هەرێمی کوردستانی عێراق لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دابە پڕۆسەی گفتوگۆکان لەنێوان ئیدارەی خۆسەر و دیمەشق و ڕایگەیاند: شاندی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات هەم سەردانی ئەمریکای کرد و هەم چوویە مۆسکۆ و لەگەڵ بەرپرسانی سیاسیی ئەم دوو وڵاتە کۆ بوونەوە. ناوەناوەیش کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ڕووسی دەکرێت لەبارەی دانوستانی نێوان ئیدارەی خۆسەر و حکوومەتی ناوەندی چوونکە کرێملین نفووزی لە دیمەش هەیە.
ناوبراو درێژەی دا: ڕووسیا ڕایدەگەیەنێت کە بەدوای چارەسەرێکدایە تاکوو لەنێوان ئیدارەی خۆسەر و حکوومەتی ناوەندیی سووریاداپێوەندی دروست بکات بەڵام تا ئێستا نەیتوانیوە دەرەچەیەک بۆ گفتوگۆ بکاتەوە.
نوێنەری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە هەرێمی کوردستانی عێراق لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان دیمەشق و قامیشلۆ زیادی کرد: ئەوەی کە ئاشکرایە ئەمەیە کە لە عەرزی واقیعدا ڕاستیێک بەناوی ئیدارەی خۆسەر بوونی هەیە و ئەم ئیدارەیە داهاتووی ناوچەکەیە و پێویستە پەسەند کردنی لە دەستووری وڵات لە چوارچێوەی سووریا لەلایەن حکوومەتی ناوەندییەوە قبووڵ بکرێت.
هۆشەنگ دەروێش جەختی کردەوە: ئێمە نەک هەر ئێستا بەڵکوو لە ڕابردوویشدا ئامادەی دانوستان و گفتوگۆ بووین و دیالۆگ بە ڕێگاچارەیێک ستراتێژیک دەزانین بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی سووریا دەزانین.
ناوبراو وەبیری هێنایەوە: ڕێگاچارەی سەربازی ناتوانێت کێشی سووریا چارەسەر بکات و تەنها ڕێگای سیاسی و گشتگیر دەتوانێت قەیرانی سووریا سووریا لەناو ببات. ئێمە ئامادەین و درکەکانی سیاسەتمان بەڕووی دانوستندا کراوەیە بەو مەرجەی کە دیمەش دا بە ڕاستییەکاندا بنێت و واز لە عەقڵیەتی پێش 2011 بێنێت.
ناوبراو درێژەی دا: حکوومەتی سووریا دەبێت بوونی هێزەکانی سووریای دیموکرات کە لەشەڕی سووریا بەرگرییان لە خەڵک و سنوورەکانی سووریا هەمبەر تیرۆریستان کرد قبووڵ بکات و وەکوو پێش 2011 هەڵسوکەوت نەکات.
هۆشەنگ دەروێش وتیشی: هیوادارین ڕووسیاش ئەرکی سەرشانی خۆی لەبەرامبەر خەڵکی سووریا جێبەجێ بکات و گوشار بخاتە سەر دیمەشق بۆ دەستپێکردنی دانوستان.
بۆچوونی بەکارهێنەران