مه‌سروور بارزانی: بەردەوام دەبین لە کارکردن لەگەڵ هاوبەشەکانمان بۆ هێنانه‌وه‌ی ئەو کۆچبەرانەی کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەڵێت بەردەوام دەبین لە کارکردن لەگەڵ حکوومەتی فیدڕاڵی و هاوبەشەکانمان بۆ هێنانه‌وه‌ی هەموو ئەوانەی کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە ماڵی خۆیان.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ڕایگه‌یاند: خۆشحاڵم بە سەلامەتی گەڕانەوەی ئەو هاووڵاتییانەی کە لە سنووری نێوان بێلارووس و پۆڵەندا گیریان خواردبوو.
بارزانی ڕاشیگه‌یاند: چیرۆکەکانیان یارمه‌تی هەوڵەکانمان ده‌دات بۆ دڵنیابوون له دووبارە نه‌بوونەوەی ئه‌و دۆخه.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: هەروەها سوپاسی كارمه‌ندانی فڕۆکەخانە و لایه‌نه پەیوەندیدارەکانی حکوومەت و ڕێکخراوە ناحکوومییەکان و خۆبەخشەکان ده‌كه‌م بۆ کارئاسانی کردنیان لە گەڕانەوەی ھاووڵاتییەکانمان.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران