شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-11-18 17:27 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان: هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆیدا بە سیستەمی یەک بازنەیی بکرێت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- گوتەبێژی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ھەڵوێستی حزبەكەی لەسەر چۆنیه‌تی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و میكانیزمی ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ ئاشكرا دەكات و جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، پارتی له‌و باوه‌ڕه‌دایه‌، كه‌ پێویسته‌ هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا به‌ڕێوه‌ بچێت.

کوردپرێس:

پێشه‌وا هه‌ورامانی، گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان لەبارەی ھەڵوێستی حزبەكەی لەسەر چۆنیه‌تی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و میكانیزمی ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ دووپاتی كرده‌وه‌، بۆچوونی پارتی ئەوەیە هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی لەوادەی خۆیدا بەبێ دواکەوتن ئەنجامبدرێت.

سه‌باره‌ت به‌ بازنەكانی ھەڵبژاردن و میكانیزمی ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش گوتی: پێمان باشه‌ هەڵبژاردن بە یەك بازنە و لیستی کراوە به‌ڕێوه‌بچێت.

لەبارەی ھەڵوێستی حزبەكەی لەسەر یاسای ھەڵبژاردنەكانی ھەرێمی كوردستانیش گوتی: یاسای هەڵبژاردن بێ کێشەیە و پێویستی بەهەموواركردنه‌وه‌ نییە.

تایبه‌ت به‌ پرسی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستانیش، پێشه‌وا هه‌ورامانی دووپاتیكرده‌وه‌، دەستوور خواستی پارتییە و ده‌یه‌وێت ئه‌و پرسه‌ لەم خولەی پەرلەمان یەکلایی بكرێته‌وه‌ و هەموو لایەنەکان تێیدا کۆدەنگی دروستبکەن و دەستوورێك بنووسرێتەوە، كه‌ هەموو تاکێکی ئەم وڵاتە لەهەر نەتەوە و ئاینێك خۆی تێدا ببینێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە