شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-11-18 15:08 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

خانمە شاعیری کورد کە سەرباری تەمەنە کەمەکەی جێگای خۆی لە دڵی ئەمریکییەکاندا کردۆتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- خانمە شاعیرێکی کورد کە دایکی خەڵکی پاکستانە و باوکی بە ڕەگەز کوردە بەتەمەنێکی کەمەوە توانیویەتی بە شیعرە نایابەکانیەوە نازناوی مەلیکوشوعەرای گەنجانی ئەمریکا مسۆگەر بکات و لەنوێترین دەرکەوتنیدا خەڵاتی 90 هەزار دۆلاریی بە بۆنەی پێشوازی کردنی ئەمریکییەکان لە شێعرەکانی وەرگرتووە.

کوردپرێس:

هەژار بابان باوکی بەڕەگەز کوردە و دایکی خەڵکی پاکستانە. پاش ئەوەی دوو ساڵ لە کابۆلی پێتەختی ئەفغانستان ژیان لە تەمەنی دوو ساڵیدا لەگەڵ دایک و بابی بەرەو ئەمریکا کۆچیان کرد و زۆر زوو لە قوتابخانەی ناوەندی هەستی بەوە کرد کە زەوقی شیعری هەیە و گەر زەوقەکەشی لەگەڵ تەوەرە فەرهەنگییەکانی خەڵکی کورد تێکەڵ بکات بەدڵی خوێنەری ئەمریکیی شیعر دەبێت.

خانمی هەژار بابان کتێبێکی شیعری بە زمانی ئینگلیزی چاپ کردووە و پێشوازیی فراوانی خوێنەرانی ئەمریکیی شیعری لێکەوتەوە. ژمارەیێک لە میدیا ئەدەبییەکانی ئەمریکا ئەو خاتوونە بە خانمە شاعیرێکی بێدەنگ وەسف کردووە کە دڵی ئەمریکییەکان و وڵاتی ئەمریکای داگیر کردووە.

ئەو خانمە کوردە شاعیرە ساڵی 2017 نازناوی گەورەشاعیری گەنجی ئەمریکیای لە دیترویت مسۆگەر کرد و لەو دواییەشدا خەڵاتێکی 90 هەزار دۆلاریی وەرگرتووە ئەوەش بە هۆی بەردەوام بوونی لەخوێندن. ئەو خانمە شاعیرە کوردە ئێستا لە کۆلیژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی میشیگان و لە قۆناغی ماستەردا دەخوێنێت و تەرکیزی کردۆتە سەر شیعر.

هەژار بابان هەروەها دووهەم کەسە کە پاش ئاماندا گۆرمەن نازناوی مەلیکوشوعەرای نەتەوەیی گەنجانی ئەمریکای مسۆگەر کردووە.

گۆڤارە فەرمییەکانی زانکۆی مینسکانسیەن و هاروارد نووسیویانە ئەو خاتوونە دەتوانێت لووتکەی بەرزتر لە شیعر و ئەدەبدا مسۆگەر بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە