شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-11-18 10:52 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان: پێویست بە هەمواری یاسای هەڵبژاردن ناکات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان جەخت دەکاتەوە یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستانی عێراق پێویستی بە هەمواری نییە و ئەو کارە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا دوا دەخات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، زانا مەلا خالید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بە رووداوی راگەیاند "لە پرۆسەی هەڵبژاردن هیچ بۆشاییێکی یاساییمان نییە و هیچ پێویست ناکات یاساکە هەموار بکرێتەوە، ئەگەر پرۆژەیەکی تازە هەبێت بۆ هەڵبژاردنی کوردستان ئەوە خۆی لەخۆیدا لەمپەڕ دروستکردنە بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا نەکرێت."

پێچەوانەی پارتی، ئاراستەی تێڕوانینی زۆربەی فراکسیۆنەکانی دیکەی پەرلەمان هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنە، بەجۆرێک کار بە لیستی نیمچە کراوە بکرێت و سیستەمی هەڵبژاردن لە بازنەیەک بکرێتە فرەبازنەیی.

یەکێتی پێشنیازدەکات بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان، پەیکەربەندی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن وەک خۆی بمێنێتەوە .

رۆژی 23-12-2019 ماوەی یاسایی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان تەواوبووە، کۆمیسیۆنەکە چاوەڕێیە بڕیار لە ئەنجوومەنی کۆمیسیاران بدرێت و بتوانن هەڵبژاردنی داهاتوو بەڕێوەببەن کە بەگوێرەی یاسا دەبێ لە کۆتایی مانگی 9 ی 2022 بکرێت، کۆمیسیۆن دەڵی شەش مانگی پێویستە بۆ ئامادەکارییەکان و دەبێ لە کۆتایی مانگی 3ی ساڵی 2022 راسپێردرابن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە