شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-11-11 07:02 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نازلی تاشپینار ئەندامی کۆنسەی سەرکردایەتیی PKK کوژرا

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- میدیای فەرمیی تورکیا بڵاویکردەوە لە ئۆپەراسیۆنێکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا لە ناوچەی گارە بەرپرسێکی باڵای پەکەکە گیانی لەدەست داوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدیا فەرمییەکانی تورکیا لەوان ئانادۆڵۆ و حوڕییەت بڵاویان کردەوە ئەو بەرپرسە باڵایەی پەکەکە کە تورکیا دەڵێت، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کوژراوە ناوی نازلی تاشپینار-ە و ئەندامی کۆنسەی سەرکردایەتیی پارتی کرێکارانی کوردستان بووە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی ئاژانسی حکوومەتی تورکیا لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە وەرگیراون، تیمی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی دەزگای هەواڵگریی تورکیا (MiT) لە میانی هەوڵەکان بۆ بە ئامانج کردنی بەرپرسە باڵاکانی پەکەکە، دوای چاودێری کردن، شوێنی مانەوەی نازلی تاشپنار، کە لەناو پەکەکە ناوی خوازراوی "ئەمینە ئەرجیەس" بووە، دیاریکردووە و تیمە تایبەتەکە لە ئۆپەراسیۆنێکدا کردوویەتییە ئامانج.

بەپێی زانیارییەکانی میدیای فەرمیی تورکیا، نازلی لە ساڵی 1994دا چووەتە ریزەکانی پەکەکە و لەلایەن عەبدوڵڵا ئۆجەلانەوە مەشقی پێکراوە، لەناو رێکخراوەکەدا چەندین پۆستی هەبووە و لە مەشق و راهێنانی ژنانی ناو رێکخراوەکەدا رۆڵی هەبووە.

تاشپینار دوای ئەنجامدانی چالاکی لە ناوخۆی تورکیا، چووەتە هەرێمی کوردستان و ماوەیەک بەرپرسی گشتیی لقی ژنانی (PAJK) بووە و لەساڵی 2019دا چووەتە ناوەندی بەڕێوەبردنی سەربازیی پەکەکە لە ناوچەی گارە.

تاوەکو ئێستا فەرماندەیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، کە باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یە هیچ روونکردنەوەیەکی لەمبارەیەوە بڵاو نەکردووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە